بازاڕگە پڵەس

بازاڕگە پڵەس چییە؟

جۆرێکە لە گەیاندنی زۆر خێرای بازاڕگە. کە کاڵاکان راستەوخۆ لە کۆگاکانی بازاڕگە سەرپەرشتی دەکرێن و دەنێردێن بۆ کڕیاریان، بەبێ ئەوەی کاڵاکان لە وڵاتێکی تر یاخود لە دەستی کەسانی تر بن.


دوکانداران چۆن سوود لە پڵەس وەردەگرن؟

دوکانداران دوای ئەوەی کە کاڵاکانیان داناوە لە بازاڕگە، ئەوا کاڵاکان بە بڵاونەکراوە دەهێڵدرێنەوە تاوەکو دوکاندارەکە خۆی کاڵاکە دەهێنێتە یەکێک لە کۆگاکانی بازاڕگە. کاڵاکە لەلایەن کارمەندانی کۆگا دەپشکێدرێت و هەڵدەگریت لە کۆگا. پاشان کاڵا لە پلاتفۆڕمەکانی بازاڕگە بڵاودەبێتەوە وەکو کاڵایێکی پڵەس وە بەردەست دەبێت بۆ کڕیاران. هەرکاتێک کڕیاران داوای کەڵاکەیان کرد ئەوا راستەوخۆ کاڵا لە ماوەی 24 کاتژمێر بەڕێدەکرێت بۆ گەیاندن.


ناونیشانەکانی کۆگاکانی بازاڕگە چین؟

هەولێر:

تاوەری جەستس، نهۆمی ٩، یەکەی ٢٨، هەولێر، کوردستان، عێراق
07812108308

کاتەکانی کرانەوە: 12 ی نیوەڕۆ تاوەکو 5 ی ئێوارە

(بەم زوانە کۆگاکانی بازاڕگە لە شارەکانی تریش دەکرێنەوە)


ئایا چەند کات دەخایەنێت بۆ ئەوەی کاڵەیێک بگاتە دەست کڕیار؟

ئامادەکردنی کاڵا 24 کاتژمێر تێپەڕناکات، و گەیاندنیش بۆ زۆربەی شارەکان لە 24 کاتژمێری تر تێپەڕناکات. واتا لە کاتی داواکاردنی کاڵا تاوەکو کاڵا دەگاتە دەست کڕیار لە 48 کاتژمێر تێپەڕناکەت، زۆر جار ڕەنگە زۆر زووتریش بگات بە نمونە لە ١٢ کاتژمێر بگات.


نرخەکانی گواستنەوە چۆنن؟

نرخەکانی گواستنەوەی کاڵاکان لەچاو هەموو کۆمپانیاکانی تر زۆر هەرزانترن، بەڵام بە پێی جۆری کاڵا و شار و ناوچەش دەگۆڕێت. لەبەرئەوە سیستەمی بازاڕگە خۆی نرخەکانی گواستنەوە دادەنێت.


ئایا هەموو کەسێک دەتوانێت کاڵاکانی لە کۆگاکانی بازاڕگە دابنێت؟

نەخێر، بۆ ئەوەی کاڵای دوکاندار وەربگیرێت لە کۆگاکان، سەرەتا دەبێت دوکانەکە چالاککرابێت لە بازاڕگە. دواتر دەبێت کاڵاکە داندرابێت بە بڵاونەکراوەیی لە بازاڕگە. لەبەر ئەوە لەکاتی هێنانی کاڵا بۆ کۆگاکانی بازاڕگە، ئەوا کارمەندانی بازاڕگە تەنها دۆخی بڵاوکردنەوەی کاڵا دەگۆڕن بۆ بڵاوکردنەوە و بەردەستی دەکەن بۆ کڕین.


ئایا هەڵگرتنی کاڵا لە کۆگاکانی بازاڕگە بەخۆڕاییە؟

بەڵێ تاوەکو سێ مانگ. پاشان گەر کاڵاکە نەفرۆشرا ئەوا لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر کەم بۆ ماوەی نۆ مانگی تریش هەڵدەگریرێت. واتا لە دوای ساڵێک، ئەگەر کاڵا لە بازاڕگە نەفرۆشرا ئەوا دۆخەکەی ناچالاک دەکرێت و دوکاندار دەبێت کاڵاکەی بکشێنێتەوە لە کۆگاکانی بازاڕگە.