پاراستنی زانیاری کەسی

 

ئێمە وەکو چۆن باوەڕمان بە پاراستنی زانیارییەکانی خودی خۆمان هەیە ئاواش باوەڕمان بە پاراستنی زانیاری کەسی هەموو کڕیاران و دوکانداران هەیە. هەموو لایەنێک ئاگادار دەکەینەوە کە بەهیچ جۆرێک زانیار کەسی و بازرگانی لەگەڵ هیچ کەسێک و لایەنێکی حکومی و مەدەنی هاوبەشی پێناکرێت. بۆ دڵنیابوونەوەی ئەوەی کە زانیارییەکانت لە کوێ دەبیندرێن ئەم مەرجانە هەن:

 

هەر کڕیارێک دەبێت ناو و ناونیشان و ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵی خۆی دابنێ بۆ ئەوەی کاڵاکان بگەیەندرێنە دەستیان. لەبەر ئەوە زانیاری کڕیار تەنها دەدرێت بە دوکاندار کاتێک کڕیار کاڵایێک دەکرێت لەو دوکاندارە.

 

زانیاریەکانی دوکانداران پارێزراون. ئەوزانیارییانەی کە دەیەوێت بەڵاوبکرێنەوە دەکرێت ببیندرێن لەلایەن کەسانی ئاسایی وەکو ناو و لۆگی دوکان، شوێن و ژمارە تەلەفۆن و هەموو جموجۆڵە بازرگانی و تەکنەلۆژییەکانی دوکانداران پارێزراون.


لەکاتی سەرپێچی قانونی لە فرۆشتنی کاڵای ساختە و دژ بە یاسا لەلایەن دوکانداران، ئەوا بازاڕگە بە پێی یاسا مامەڵە دەکات و ڕازییە بە ڕێووشوێنە یاساییەکان.