یاساکان بۆ گەڕانەوە و وەرگرتنەوەی کاڵاکان

گەڕانەوەی کاڵا و وەرگرتنەوەی کاڵا شتێکە کە ناتوانرێت رێگری لە ڕوونەدانی بکرێت. ئێمەش لێرەدا دەبێت هەم ماف بە دوکانداران بدەین هەم مافیش بە کڕیارانیش بدەین. بۆیە ئەم یاسایانەی خوارەوە بە جۆرێک داڕێژراون کە مافی هەردوو لایەنەکەی تێدا ڕەچاوکراوە.


یاساکان بە کورتی:

  • وەرگرتنەوەی کاڵا تەنها بۆ ئەو کاڵایانە دەبێت کە شوفێری گەیەنەر کاڵاکە دەدات بە کڕیار و کڕیار مافی خۆیەتی لە کاتێکی وەرگرتنی کاڵاکە سەیری بکات کە ئایا ئەوەیە کە خۆی داوای کردوە یاخود شتێکی ترە.
  • کاڵای فرۆشراو بە هیچ جۆرێک وەرناگیرێتەوە دوای ئەوەی کە شوفێری گەیەنەر کڕیارەکە جێدەهێڵێت، تەنها مەگەر بە ڕەزامەندی دوکاندار بێت، ئەمەش لە دەرەوەی بازاڕگە دەتواندرێت چارەسەر بکرێت لەناو خۆیاندا.
  • ئەگەر کاڵا زیانی پێکەوت لەلایەن کڕیارەوە، ئەوا شوفێر مافی ئەوەی هەیە کاڵاکە وەرنەگرێتەوە.
  • دەبێت کڕیار بیانویەکی باش بدات بە شوفێران کە ئایا بۆ کاڵا دەگەڕێنێتەوە.
  • ئەگەر کاڵاکات بەدەست نەگەیشتووە لەو بەروارەی کە دەبوو بگات، ئەوا ٣ رۆژت لەبەردەستە بۆ ئەوەی پەیوەندیمان پێوە بکەیت و داوای پارە وەرگرتنەوە بکەیت، لەدوای ئەم بەروارە پارە وەرگرتنەوە نامێنێت و پارەکە دەدرێت بە دەستی دوکاندار و لەلای ئێمە نامێنێت. ئەم مەرجە تەنها بۆ ئەو کاڵایانەیە کە لۆگۆی بازاڕگە پلەسییان پێیوەیە. ئەگەر دوکاندار خۆی کاڵا بگەیێنێت ئەوا بازاڕگە لێێ بەرپرس نییە لەهەر کێشەیێکی پارەدان و پارە وەرگرتن، ئەرکی ئێمە تەنها دۆزینەوەی چارەسەر دەبێت بۆ دوکانداران و کڕیاران.
  • بە پێی ئەو بیانویەی کە کڕیار هەیەتی بۆ گەڕانەوەی کاڵا، ئێمە بڕیار دەدەین کە ئایا کرێی گواستنەوە بە کڕیار دەدرێتەوە و لە فرۆشیار دەگێردرێتەوە یاخود ئێمە کرێی گواستنەوە بە خۆڕایی لە قەڵەم دەدەین و زیانەکە نە بە کڕیار نە دوکاندار ناگات.