یاساکان بۆ دوکانداران

زۆر خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین کە بازاڕگە کاڵاکانی دوکانداران بە هەزاران کڕیار دەناسێنێت. ڕاستگۆیی و رێزگرتن لە نێوان دوکانداران و کڕیاران دوو چەمکن کە بازاڕگە لەسەر بنیادنراوە. بۆیە ئێمە چاوەڕێی هەموو دوکاندارێک دەکەین کە پەیڕەوی ئەم یاسا و ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن. لەکاتی سەرپێچی لە هەر یاسایێکدا، رەنگە هەژمارەکەیان لەم بازاڕگە سڕبکرێت یاخود بەتەواوی هەژمارەکە و کاڵاکانیان بسڕێنەوە.


یاساکان بە کورتی:

  • دوکانداران رازین بە یاسا و مافەکانی کڕیاران کە لە بازاڕگە دانراون بۆ کڕیاران.
  • دوکانداران رازین بە یاسا و مەرجەکانی گەڕانەوەی کاڵا ئەگەر مەرجی گەڕانەوەیان گونجاو بێت.
  • هەرگیز ناکرێت دوکاندار زانیاری نا دروست بدات دەربارەی خودی خۆی یاخود دوکانەکەی.
  • ڕاستگۆیت هەم وا دەکات کڕیارانت زۆر بکەی، هەم نمونەیەکی جوان دەدەی بە بازاڕگە. زانیاری نادروست لە دانانی کاڵا رەنگە پەل بکێشێت بۆ سڕینەوەی هەژمارەکەت.
  • هەمیشە ڕێز لە قسە و بۆچونی کڕیاران دەگیرێت و وشەی ناشیرن و جنێو قبوڵ نەکراوە لە بازاڕگە.
  • فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە پێچەوانەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامن ڕێگە پێنەدراون.
  • فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە پەیوەندی بە چەک و شەڕ هەبێت ڕێگە پێنەدراون.
  • فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕێگە پێنەدراون لێرەش ڕێگە پێنەدراون.
  • فرۆشتنی مادەی بێهۆشکەر و جگەرە و نێرگەلە ڕێگا پێنەدراون.
  • ئەگەر گەیاندنی خۆت بەردەست کرد، ئەوا پێویستە کاڵای فرۆشراو بەزووترین کات بگەیەنەیتە دەستی کڕیاران ئەگەرنا هەمارەکەت سڕ دەکرێت لە کاتی زۆری سکاڵای کڕیاران دەربارەی شێوازی گەیاندنەکانت.