چۆن دەبیتە دوکاندار (گرنگە)

تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بەوردی بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی بزانی بازاڕگە چۆن کار دەکات

  1. بوون بە دوکاندار سەدا سەد بەخۆڕاییە. لە کاتی دانانی کاڵایێکدا ئەوا بازاڕگە بەشە قازانجێکی کەم دەخاتە سەر ئەو نرخەی دایدەنێیت وەکو خزمەتگوزاری ئەم سیستەمە. لەکاتی دانانی کاڵاکاندا نرخەکان بەجوانی نیشان دراون.
  2. ئەم فۆڕمەی خوارەوە بە دروستی پڕ بکەرەوە.
  3. پاشان، دوکانەکەت دەکرێتەوە بەڵام بە ناچالاکی، پێویستە فۆڕمی چالاککردنی دوکان پڕبکەیتەوە.
  4. لەڕێگای ئەم ژمارەیەی کە داتناوە ئێمە پەیوەندیت پێوە دەکەین بۆ ئەوەی هاوکارت بین هەنگاو بە هەنگاو چۆن کاڵاکانت دادەنێیت و دەستدەکەیت بە فرۆشتن بۆ ئەوەی باشترین قازانج بکەیت.
  5. دوای ئەوەی کە دوکانەکەت چالاک بوو، دەتوانیت کاڵاکانت بڵاو بکەیتەوە.
  6. دوو جۆر گەیاندن هەیە، گەیاندنی بازاڕگە پڵەس وە گەیاندنێک کە خۆت بیکەیت لە دەرەوەی بازاڕگە. ئەگەر کاڵایێک بکەیتە بازاڕگە پڵەس ئەوا دەبێت دوای دانانی کاڵاکە راستەوخۆ کاڵاکەت بهێنیتە یەکێک لە کۆگاکانی بازاڕگە، چونکە کاڵاکەت بە بڵاونەکراوەیی دەمێنێتەوە تاوەکو دەیهێنیتە کۆگاکانی بازاڕگە لەوێ بۆت بڵاو دەکەنەوە. ئەگەر گەیاندنەکەت لەڕێگای تۆوە بێت، ئەوا پێویستە ناوی شارەکان و نرخەکانی گەیاندن هەڵبژێریت. لەم حاڵەتەدا بازاڕگە هیچ بەرپرسیاریێک هەڵناگرێت بۆ کاڵاکەت، بەڵکو بازاڕگە وەکو ناوەندێک بەکاردێت بۆ فرۆشتنی کاڵاکەت.
  7. کاتێک لە بازاڕگە کاڵایێکت دەفرۆشرێت، راستەوخۆ ئیمێڵێکت بۆ دێت. ئەگەر گەیاندنی بازاڕگە پڵەس بێت ئەوا لەماوەی ٢٤ کاتژمێر کاڵاکە بەڕێدەکرێت بۆ دوکاندار لەلایەن تیمی بازاڕگەوە، وە ئەگەر کاڵاکە گەیاندنی خۆت بێت ئەوا دەبێت کاڵاکە بەزووترین کات بنێریت بۆ کڕیار.
  8. کاڵای بازاڕگە پڵەس، لەلایەن تیمی بازاڕگەوە دەنێردرێت وە کرێی گواستنەوە بۆ تیمی بازاڕگە دەبێت. ئەگەر خۆت بیگەیەنیت ئەوا پارەی گواستنەوە بۆ تۆ هەژماردەکرێت.
  9. لە حاڵەتێک ئەگەر کڕیارێک کاڵایێکی بازاڕگە پڵەسی کڕی، ئێمە پارەی فۆرشتنی کاڵا هەڵدەگرین تا ئەوکاتەی کاڵا دەگاتە دەستی کڕیار و گەرەنتی گەیاندندن تەواو دەبێت. بۆ نمونە، کڕیار ئەمڕۆ داوای کاڵایێک دەکات و سیستەم پێی ڕاگەیاندووە کە پاش دوو رۆژی تر کاڵا بەدەستی کڕیار دەگات، لەدوای ئەم دوو رۆژە ئەوا سێ رۆژی تریش گەرەنتی کاڵایەکەیە بۆ کڕیارەکە. لە پاش ئەم سێ رۆژە پارەکە بەردەست دەبێت بۆ تۆ.
  10. لەحاڵەتێک ئەگەر کڕیار کاڵەیێکی تۆی کڕی و تۆ خۆت کاڵاکەت نارد، ئەوا بەشە قازانجی بازاڕگە دەبێتە قەرز لەسەرت و پێویستە بە زووترین کات پارەکەت بدەیت ئەگەرنا هەژمارەکەت دەوەستێت.
  11. 13. لەگەڵ بازاڕگە پڵەس، ئێمە پارەی فرۆشتنی کاڵاکەت بۆ دەنێرین دوای ئەوەی گەرەنتی کاڵا تەواو بووە. پارەدان بە تۆ لە ڕێگای فاست پەی یان زەین کاش یاخود ئاسیا حەواڵە دەبێت. یاخود دەتوانیت سەردانی نوسینگەکانمان بکەیت بۆ ئەوەی پارەی کاش وەربگریت.
هەژمارێکی نوێ دروست بکە
پێشتر هەژمارت هەبووە؟ چونەژوورەوە
زانیاری بنچینەیی
(ئەو شارەی کە کاڵاکانتی لێیە. لە دوایدا ناتوانرێت بگۆڕدرێت)