یاساکان بۆ داواکردنی هاوکاری

بێگومان ئێمە تێدەگەین لە کڕین و فرۆشتندا بەردەوام کێشە ڕودەدات لە نێوان کڕیاران و دوکانداراندا. بۆیە لە سەکۆی کڕیاران و دوکانداراندا بەشی هاوکاریمان داناوە. داواکاری هاوکاری کاتێک وەردەگیرێت دوای ئەوەی بلیتێکی هاوکاری دروست دەکرێت. لەکاتی داواکردنی هاوکاری پێویستە هەم کڕیاران هەم فرۆشیاران ڕەچاوی ئەم یاسایانەی خوارەوە بکەن.


یاساکان بە کورتی:

  • لە کاتی هەبوونی کێشەیەکدا بەشی هاوکاری بەکاردەهێنرێت.
  • بەشی هاوکاری بەکارناهێنرێت بۆ پرسیارکردن دەربارەی کاڵا و جۆر و شێوەی کاڵا. بەڵکو ئەم زانیارییانە دەبێت لە دوکاندار داوابکرێن.
  • ئێمە زانیاری کەسی و تایبەتی هیچ کڕیارێک و دوکاندارێک و شوفێرێک ئاشکرا ناکەین و پرسیارکردن لە زانیارییە تایبەتییەکان وەڵام نادرێنەوە.
  • لە یەکەم نامەدا زانیاری تەواو دەربارەی کێشەکەتان بنوسن بۆ ئەوەی بە زووترین کات کێشەکەتان چارەسەر بکرێت.
  • کۆدی کڕین یاخود ناوی کڕیار یاخود دوکاندار بنوسن لە نامەکەدا.
  • ئێمە بە پێی یاساکانی کڕیاران و دوکانداران بڕیار لە چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەین و یەکلای دەکەینەوە.
  • لە کاتی بەدیکردنی سەرپێچییەکی گەورە لەلایەن کڕیاران یاخود دوکانداران ، ئەگەری سڕکردنی هەژمارەکەیان هەیە.
  • وشەی ناشیرن و جنێو قبوڵ نەکراوە لەم بازاڕگە.