مەرج و یاسا گشتییەکان

  • هەموو کاڵایێک و نوسین و پێکهاتەیێکی ئەم سیستەمە و لقەکانی بازاڕگە مافیان پارێزراوە، بردن و بەکارهێنانی هەر نوسین و وێنە و ناوەڕۆکێک و بەکارهێنانیان لە سیستەمی سەربەخۆدا ئەگەری ڕوبەڕووکردنەوەی یاسایی هەیە و کەیسەکە لەلایەن پارێزەرانی کۆمپانیاوە دەجوڵێندرێت.
  • ئێمە بە دڵنیایەوە تاوەکو دڵنیانەبین کە فرۆشیاران راستەقینەن و کاڵای تایبەت و باشیان هەیە، دوکانەکانیان چالاک ناکرێت. بەردەوام چاودێری دوکانداران دەکرێت و سەرنج و قسەی کڕیاران دەربارەیان بەهەند وەردەگیرێت. ئەگەر زانیمان شایستەی بوون بە دوکاندار نین، ئەوا کاڵاکانیان و دوکانەکەیان سڕ دەکرێن. لەبەر ئەوە ئەگەر دوکاندارێک لە دوای مەودایەکی زۆر و لەنەکاو هەڵسوکەوتێکی ناشیرن و ناپەسەند ئەنجام بدات، ئێمە بەرپرسیارێتی یاسای و قانونی هەڵناگرین، تەنها کاری ئێمە بەیەکەوەبەستانی دوکانداران و کڕیارانە. 

 

مەرج و یاسایی تایبەت هەیە بۆ دوکانداران و وەرگرتنەوەی کاڵا و داواکاری هاوکاری. تکایە سەردانی ئەم لاپەڕانەش بکە بۆ ئەوەی مەرجی زیاتر بخوێنیتەوە.